هه‌واڵ

ڕووفاتی ٤١ شەهیدی ئێزدی ڕادەست کرانەوە

 

بە سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕووفاتی ٤١ ئێزدی جینۆسایدکراو دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان، ڕادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ دووشەم ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دکتۆر ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی نوێنەری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری تەندروستی عێراق سەرپەرشتی مەراسیمی ڕادەستکردنەوەی ڕووفاتی ٤١ هاووڵاتیی جینۆسایدکراوی ئێزدی کرد، پاش تەواوکردنی پشکنینەکان و ناسینەوەی کەسوکارەکانیان، ڕووفاتەکان ڕادەستی کەسوکارەکانیان لە شنگال کرانەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەتە جیاجیاکانی عێراق و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و کەسوکاری شەهیدان ئامادە بوون.

وەزیری تەندروستی دووپاتی کردەوە کە “بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی دادوەری پشکنینی یەکسانی بۆ نزیکەی ٤١ ڕووفاتی شەهیدانی ئێزیدی تەواو کرد و ئەمڕۆ ڕادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە، بەمەش کۆی گشتی ئەو ژمارەیەی لەنێو برایانی ئێزیدیدا گەیەندراونەتەوە کەسوکارەکانیان، گەیشتە نزیکەی ١٨٨ ڕووفات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڕێوەبەرایەتی پزیشکی دادوەری بەردەوامە لە ئەنجامدانی پشکنینی یەکسانی بۆ هەموو ڕووفاتەکان دوای دەرهێنانیان لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا”.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕووفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی گەرمیانی ڕادەستی لێژنەیەکی هەرێمی کوردستان کردبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...