هه‌واڵ

داواکاری گشتی سلێمانی داوای قەڵاچۆکردنی سەگە بێلانەکان دەکات

فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی بە هۆکاری مەترسییان لەسەر خەڵکی شارەکە، داوای قەڵاچۆکردنی سەگە بێلانەکان دەکات.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی لە ڕێگەی نووسراوێکەوە کە لە ڕێککەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی/دەستەی مافی گشتی کردووە، باس لەوە دەکات کە چەند ساڵێکە سەگی بێلانە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە لەناو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لەناو کوچە و کۆڵان و شەقام و پارک و باخچە و شوێنە گشتییەکاندا بەژمارەیەکی زۆرەوە دەسوڕێنەوە و ئەوەش وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە “سیمایەکی ناشارستانی و دیمەنێکی بێزراویان هەیە و لە هەمانکاتدا بوونەتە سەرچاوەی نەخۆشی و مایەی ترسناکی و هەڕەشە بۆ سەر ژیانی تاک بەتایبەتی منداڵ و بەتەمەنەکان”.

لەو ڕوانگەیەوە فەرمانگەی داواکاری گشتی لە سلێمانی داوا دەکات، “لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە، داواکارین وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاگادار بکەنەوە تا بەپێی یاسای قەڵاچۆکردنی سەگی بەڕەڵڵا ژمارە ٤٨ی ساڵی ١٩٨٦ و ڕێنماییەکان ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو دیارەیە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...