هه‌واڵ

داناگاز بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرت

بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر کێڵگەکە و ئاگرکەوتنەوە تیایدا، کۆمپانیای داناگاز بەرهەمهێنانی لە کێڵگەی کۆرمۆر ڕاگرت و ئێستا تیمەکانی بەگەڕخستن کاردەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و پێشبینی دەکرێت لە دەرفەتێکی نزیکدا دەست بە بەرهەمهێنان بکرێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆمپانیای داناگازی سەرکار لە کێڵگەی گازی کۆمۆر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەرهەمهێنانی گازی لە کێڵگەکە بە تەواوەتی ڕاگرتووە، دوای ئەو هێرشەی کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر کێڵگەکە و لە ئەنجامدا ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی گازی شل لەناو کێڵگەکەدا کەوتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی داناگاز، ئێستا تیمەکانی بەگەڕخستن سەرقاڵی لەبەرگرتنی ڕێکاری پێویستن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و پێشبینی دەکرێت لە نزیکترین کاتدا دەست بە وەبەرهێنان بکرێتەوە.

شەوی ڕابردوو، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی دا، کە بەهۆی ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر و ئاگرکەوتنەوە تیایدا، لەپێناو سەلامەتیی کارمەندان و کێڵگەکە، هەناردەکردنی گازی کۆرمۆر بۆ سەرجەم وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا ڕاگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە، ڕەوشی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

کاتژمێر ١٠:٢٢ خوولەکی شەوی ڕابردوو ٢٥/٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و گومان دەکرێت هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدرا بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...