هه‌واڵ

دەستەی مافی مرۆڤ: پێویستە حکوومەت مافی مامۆستایان بگێڕێتەوە

دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان/نووسینگەی کۆیە، ڕایدەگەیەنێت، داواکارییەکانی مامۆستایان و وانەبێژان مافێکی ڕوون و ڕەوایە و پێویستە حکوومەت گوێیان لێ بگرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان/نووسینگەی کۆیە ڕاگەیەندراوێکی لەمەڕ خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژان لە سنوری پەروەردەی کۆیە بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمێکی دەستەکە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی سەردانی ناو خۆپیشاندەرانیان کرد و لە نزیکەوە چاودێری وردی خۆپیشانەکەیان کردووە و گوێیان لە داواکارییەکانیان گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە کاتێکدا نزیکەی چوار مانگە، هەر لەسەرەتای دەستپێکی وەرزی خوێندن بایکۆتی مامۆستایان لە گشت قوتابخانەکان و لە پڕۆسەی خوێندن بەردەوامی هەیە و توندتر بووە و بڕیاریانداوە تاکو خواست و داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت نەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن”.

زیاتر دەڵێ: “هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌دانی ماف و شایسته‌ داراییه‌كانیان، وه‌ك  پێنه‌دانی مووچه‌كان له‌كاتی خۆیدا و گه‌ڕانه‌وه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌تی مووچه‌كانیان و دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ، كه‌ ئەو داواکارییانەش مافێكی دروست و ڕەوای مامۆستا و فەرمانبەرانە، و پێویستە حکوومەت گوێ بگرێ له‌ مامۆستایان و به‌ ده‌مه‌وه‌هاتنی داوا ڕه‌واكانیان و گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان”.

ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لە شاری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، کۆیە و لە سنوری چەند پەروەردەی دیکە دەڤەرەکە، خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوەچوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button