ههواڵ
هەولێر؛ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لە زێی گەورەدا خنکا
![ZED Press news زێدپرێس ههواڵ زێدپرێس، دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە و بەشێوەیەکی پیشەییانە، ڕاپۆرتی بەدواداچوونی و بنکۆڵکاری بڵاو دەکاتەوە، لەپاڵ ههواڵ، شرۆڤە و شیکاریی بابهتییانه.](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/ZED-Press-news-df-copy-780x470.jpg)
زێدپرێس
گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، لە زێی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر خنکا.
بەرگری شارستانی هەولێر، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ، لە زێی گەورەدا خنکا.
گەنجەکە بەناوی (بەهائەدین محەمەد ئەحمەد) خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و نیشتەجێی کەمپی گەویلانە لە سنوری بەردەڕەش.
لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و دەرهێنراوە.