هه‌واڵ

سێ سەربازی ئەمریکا کوژران

لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا، سێ سەرباز کوژران و ٢٥ی دیکەش بریندار بوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن و نزیک سووریا، سێ سەربازی ئەمریکا کوژراون و ٢٥ سەربازی دیکەیش بریندار بوون.

بەگوێرەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، هێرشەکە بە درۆن ئەنجامدراوە.

سەرۆکی ئەمریکا، پێداگیری کرد لەسەر ئەوەی کە دەزانن ئەم هێرشە لەلایەن گرووپە توندئاژۆکانی سەر بە ئێران کە لە عێراق و سووریان، ئەنجامدراوە.

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد، کە سزای هەموو ئەو کەس و گرووپانە دەدەن کە هێزەکانیان بە ئامانج دەگرن و گوتی کە لە کات و ساتی گونجاودا وەڵامیان دەدەنەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...