ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگه‌یه‌نراوى هاوبەشی کۆبوونەوەی دەستبەکاربوونی كۆمیته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکاری، لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا
٢٩ى كانوونى دووه‌مى ٢٠٢٤
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌م‌ریكا و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌یان بڵاوكرده‌وه:
به‌رپرسانى باڵاى وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کۆبوونەوەی كۆمیته‌ى بەڕێوەبەری جێبەجێکارییان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دا.
کۆبوونەوه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و پێشكه‌وتنانه بوو كه له پڕۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا به‌دیهاتوون له چوارچێوه‌ى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و ئەیلوولی ٢٠٢٢ نوێ کراوەتەوە.
كۆمیته‌كه ئه‌و پێشکەوتنانەى خسته‌ڕوو کە بۆ چاکسازیی له هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتن وەک بەشێک لە پابەندیی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی كه بتوانێت تێکشکاندنی یەکجاره‌كیی داعش مسۆگه‌ر بكات.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەوامیی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە ٢٠٢٢دا هاتووە. وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیرى لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی به‌هێز و سه‌قامگیر و خاوەن سەروەری.