هه‌واڵ

پلەی سەربازی چوار هەزار و ٣٠٤ ئەفسەری پێشمەرگە بەرزکرایەوە

پاڵپشت بە فەرمانێکی هەرێمی، پلەی چوار هەزار و ٣٠٤ ئەفسەری پێشمەرگە لە خشتەکانی نەورۆز و یەلوولی ئەفسەرانی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بەرز کرایەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ پێنجشەم، ١ی شوباتی ٢٠٢٤، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیدا، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە ٤٣٩ لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ و فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٤٣٤ لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بە واژووی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە ١ی شوباتی ٢٠٢٤، پلەی چوار هەزار و ٣٠٤ ئەفسەر لە خشتەکانی نەورۆز و ئەیلوولی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بەرز کرایەوە.

“وەزیری پێشمەرگە، پیرۆزبایی لە ئەفسەرانی قارەمان دەکات و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازێت، هاوکات ڕاشیدەگەێنێت: لەماوەی رابردوودا هەوڵەکانمان لەگەڵ تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، وەک تیمێکی یەکگرتوو، بە بەرنامەیەکی دروست و سەرکەوتووانە کارمان کرد، لەسەر ڕێکخستنەوەی دۆسیەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران و گەڕانەوەی پلەکانیان لە وادەی ئاسایی و یاسایی خۆی”، لە ڕاگەیەندراوەکەدا وا هاتووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری پێشمەرگە، “دڵنیایی دەداتە سەرجەم ئەفسەران و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە لە کارنامەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە ڕژدی کاردەکەن بۆ ڕێکخستنەوەی تەواوەتی و بەدامەزراوەییکردنی ئەرکی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە”، بۆ ئەمەش داوا دەکات “ئەفسەران و هێزی پێشمەرگە وەک هەمیشە لە خۆبردووانە و خۆنەویستانە لە پاراستنی خاکی کوردستان و گەلەکەمان بەردەوام بن و بە بەرزکردنەوەی پلەکانیان ئەرکی بەڕێوەبردنی سەربازییانە و سەرکردایەتی هێزەکانیان چاکتر پیادە بکەن”.

لەلایەکی دیکە فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەمە نۆیەمین خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەڕانەوەیان کردووە و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕێکەی یاسایی خۆی وەربگرێت.”

وەک لە ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتدا ڕوونکراوەتەوە، ئەو خشتەیەی پلە بەرزکردنەوە کە گەڕاوەتەوە، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی (٧٠، ٨٠) و خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلوولی ٢٠٢٢ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣ی ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەگرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...