ههواڵ
کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی شەقڵاوە-قەندیل دەخرێنە کار
![](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/10/zed-press-kamera-xal-bo-xal-780x470.jpg)
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کاراکردنی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی شەقڵاوە- قەندیل ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە، شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئەمڕۆ شەممەوە ٣ی شوباتی ٢٠٢٤، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ لە ڕێگەی شەقڵاوە- قەندیل دەخرێنە کار.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەولێر، کامێراکان لە ئەمڕۆ شەممەوە تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ بەشێوەی تاقیکردنەوە کاردەکەن و لەدوای ئەم ڕێککەوتەوە سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕوونیکردووەتەوە، کە بەرزترین خێرایی ڕێگەپێدراو بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ٨٠ کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.