ههواڵ
کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد
کەمێک لەمەوبەر شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە دەباشان و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی کران.
بەگوێرەی میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵای مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەیان پرسی پێکهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا دەبێت.
میدیای فەرمی یەکێتی، لە زاری سەرچاوەیەکی مەکتەبی سیاسی حزبەکەوە ڕایگەیاندووە، “لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی كەركووك و نەینەوا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت”.
شاندی پارتی لەلایەن فازڵ میرانییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی خۆیشی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبێت.