وادەی مامەڵە و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژدەکرێتەوە
![ZED Press alert زێدپرێس ههواڵ ئاگاداری لەمڕۆوە هیچ کەس ناتوانێت بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی ئێران بکات دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگەدارییەکی لە سەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بڵاو کردەوە](https://zedpress.krd/wp-content/uploads/2023/07/ZED-Press-alert-def-copy-780x470.jpg)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٤ دەرچووە وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەم، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ درێژ دەکرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتییەکە، هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە لە دوای ئەم ڕێککەوتەوە “بە هیچ شێوەیەک وادەی تەواوکردنی مامەڵەکان و وەرگرتنی تێچووی حەج درێژ ناکرێتەوە و هەر کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان نەکات بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی و پێدانی تێچووی حەج ناوی یەدەگ لە شوێنی دادەنرێت و بەهیچ بەشداریکردن لە پڕۆسەی حەج نامێنێت”.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێم لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ناوی زیاتر لە چوار هەزار کەسی بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند.