هه‌واڵ

بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ی سزاکانی هاتووچۆ کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەکاتەوە کە ٢٨ی شوبات دوا وادەیە بۆ بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ی سزاکانی هاتووچۆ.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، ئەو شوفێرانەی سوودمەند نەبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی ٢٠٪ی  سزاکانی هاتووچۆ و دەیانەوێت سوودمەندبن لە بڕیارەکە پێش وادەی دیاریکراو سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێککەوتی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، فەرمانێکی دەرکرد کە تا شەش مانگی دیکە (ڕێککەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ تا ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤) هەر شوفێرێک قەرزەکانی سزای هاتووچۆ بدات، بەڕێژەی ٢٠٪ لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت.

هەر بەپێی فەرمانەکەی ئەوکات هەر شۆفێرێک لە دوای ٢٨ی شوباتەوە و لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا پێبژاردنە داراییەکەی نەدابووایە دوو هێندە لەسەری هەژماردەکرا، ئەوەش بەپێی بەشی ٢٠ لە یاسای هاتووچۆ. بەڵام بڕیاری دووبەرانبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ کە پێشتر بە فەرمانی وزاری ژمارە ٢٥٥٨٢ دەرچوو بوو، جارێکی دیکە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ڕاگیرا.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...