هه‌واڵ

دادگەی فیدڕاڵی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان فرەبازنەیی دەبێت

دواجار دادگەی باڵایی فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا و بەگوێرەی بڕیارەکەیش هەڵبژاردن فرەبازنەیی دەبێت و کورسی کۆتای پێکهاتەکانیش نادەستووریین.

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لەسەر ئەو سکاڵایە دا، کە لەسەر چەند ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرا بوو.

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لەسەر نادەستوورییبوونی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرد و بەگوێرەی بڕیارەکەش نابێت ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠٠ کورسی زیاتر بن، هەروەها سیستەمی هەڵبژاردن فرەبازنەیی دەبێت و بڕیارەکەیش ئەوەیە کە نابێت هەڵبژاردن لە چوار بازنە کەمتر بێت. هاوکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بەپێی بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان نادەستوورییە، لەکاتێکدا ١١ کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان جێگیرکراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...