هه‌واڵ

دادگەی فیدڕاڵی بڕیاری لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا

دادگەی باڵایی فیدڕاڵیی عێراق حکوومەتی عێراقی پابەند کرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

ئەمڕۆ چوارشەم، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاری لەسەر سکاڵای تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرد و بەگوێرەی بڕیارەکەیش حکوومەتی عێراق پابەندکراوە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵی، دەبێت حکوومەتی عێراق لە ڕێگەی لقی بانکەکانییەوە لە هەرێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات و هەروەها نابێت شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک قەرز لەسەر هەرێم حیساب بکرێن.

بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کردووە، بە ڕادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن لقەکانی بانکەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، هەرچەند لەلایەن دادگەی فیدڕاڵییەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام وەک شارەزایانی دارایی و ژمێریاری ئاماژەی بۆ دەکەن، لەڕووی پراکتیکییەوە ئاڵۆزی و سەختی تێدایە، بەتایبەت لەوەی پێوەندی بە دیاریکردنی مووچە و سەرمووچە و دەرماڵە و وردەکارییەکانی دیکە لە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانەوە هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button