هه‌واڵ

شەپۆلێکی سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

لە ڕۆژی یەکشەمەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری و لە دووشەممەوە پلە گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و لە زۆربەی ناوچەکانیدا پلەی گەرما بۆ سفری سیلیزی دادەبەزێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ شەممە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ ڕایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەوە بەرزە پاڵەپەستۆی سیبیری کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و خێرایی با چالاک دەبێت بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، هاوکات پێشبینی ئەوەی کردووە، کە لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن، کە تێیدا بەرزترین پلە بۆ (4 – 6) پلەی سیلیزی دادەبەزێت و نزمترین پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دەگاتە سفری سیلیزی و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیشدا بەفر دەبارێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...