هه‌واڵ

کاتی دەستکردنەوە بە دەوامی قوتابخانەکانی سلێمانی ڕاگەیەندرا

زێدپرێس

 

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەیی و پیشەییەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەی دووشەم دەست بە خوێندن لە سنورەکە دەکرێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، کە ئەمڕۆ یەکشەم، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە واژۆی تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات دەرکراوە و ئاڕاستەی سەرجەم باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەیی و پیشەییەکان کراوە، تیایدا سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کراوەتەوە، کە مامۆستایان و قوتابییان ئاگەدار بکرێنەوە، کە سبەی دووشەم، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دەرگاکانی ناوەندەکانی خوێندن دەکرێتەوە و ڕەوشی خوێندن ئاسایی دەبێتەوە.

هەر لە نووسراوەکەدا، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرەکان کراوە، کە بە نووسراوی فەرمی ئەو هەنگاوانەی بۆ ئاساییکردنەوەی دەوام لەبەرگیراون و هەروەها ئاستەنگ و کەموکوڕییەکانی دەوامکردن ئاڕاستەی پەروەردە بکەن.

 

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...