هه‌واڵ

وەزارەتی داد؛ زیاتر لە ١٤٨ ملیار داهات و ٧٠ ملیار خەرجی هەبووە

لەماوەی ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی داد زیاتر لە ١٤٨ ملیار دینار داهات و ٧٠ ملیار دینار خەرجی هەبووە. بەروارد بە ساڵی پێشتر، داهاتەکەی کەمی کردووە، بەڵام خەرجییەکانی بەرزبوونەتەوە.

 

وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی لەمەڕ کار و چالاکی و داهات و خەرجییەکانی لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا بڵاوکردەوە. وەزارەتەکە، بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە بە پێڕۆییکردن لە “بنەمای شەفافیەت لە کارکردندا” پێناسە دەکات.

 

لە خوارەوە، پوختەیەک لە کار و چالاکی، داهات و خەرجییەکانی وەزارەتی داد خراونەتەڕوو:

 

  • خەرجی وەزارەتی داد لە ساڵی 2023دا بریتییە لە (70,384,346,529 )، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی ( 3.7%) زیادیکردووە.
  • داهاتی وەزارەت لە ساڵی 2023دا بریتییە لە (148،765،915،591)، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی (5%) کەمیکردووە.
  • داهاتی وەزارەت بەڕێژەی (111%) زیاترە لە خەرجییەکانی.
  • لەم ساڵەدا (15) فەرمانگە و یەکەی کارگێڕی نوێ کراوەتەوە؛ شەش یەکەی کارگێڕی، هەشت هۆبە و یەک فەرمانگەی دادنووسی.
  • سەنتەری توێژینەوەی یاسایی (3) ژمارەی لە گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەرکردووە، لەگەڵ چاپکردنی (17) کتێبی یاسایی و ئەنجامدانی یەک کۆنفرانسی زانستی بە شێوەی ئۆنلاین.
  • ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەت بریتییە لە (4670) فەرمانبەر، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (136) فەرمانبەر زیادیکردووە، کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە (3%).
  • لە ساڵی 2023دا، (203) فەرمانبەر بەشداری خولیان کردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی (42%) زیادیکردووە.
  • لە ساڵی 2023دا (18) ژمارە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکراونەتەوە. بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی (10%) کەمیکردووە، و فرۆشتنی ڕۆژنامە بەڕێژەی (10.4%) زیادیکردووە.
  • کۆی گشتی کارە ئەنجامدراوەکانی ئەنجوومەنی شوورای هەرێم، بریتییە لە (655) جۆر کار و چالاکی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی (11%) کەمیکردووە.
  • دەستە و لێژنەکانی مافی گشتی لە داواکاری گشتی، لە پێناو پاراستنی مافی گشتی لە هەرێم، (777) سکاڵای گشتیان بەرزکردوەتەوە.
  • لە ساڵی 2023دا، بە ژمارە (505) دۆسیەی تاوان وردبینیکراوە لەلایەن دەستەی تاوانەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی (18.5%) کەمیکردووە.
  • لە ساڵی 2023دا (568) دۆسیەی تاوان وردبینیکراوە لەلایەن دەستەی نەوجەوانان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی (58.6%) زیادیکردووە.
  • سەرپەرشتیارانی دادی (243) سەردانیان بۆ فەرمانگەکانی وەزارەت ئەنجامداوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرێژەی (22%) کەمیکردووە.
  • لەم ساڵەدا (3) خولی یاسایی لە پەیمانگەی دادوەری کراوەتەوە و (81) فەرمانبەری یاسایی بەشداریانکردووە تیایدا.
  • لەم ساڵەدا (63421) مامەڵەی کڕین و فرۆشتن (خانوو و زەوی) لەسەر ئاستی هەرێم ئەنجامدراوە، بەوپێیەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی (5%) کەمیکردووە. هەروەها گۆڕانکارییەکانی کڕین و فرۆشتنی موڵک لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە ساڵی 2023دا بەراورد بە ساڵی 2022 بەم شێوەیەیە:
  • هەولێر: نزیکەی بەڕێژەی 2% کەمیکردووە.
  • سلێمانی: نزیکەی بەڕێژەی 8% کەمیکردووە.
  • دهۆک: نزیکەی بەڕێژەی 8% کەمیکردووە.
  • هەڵەبجە: نزیکەی بەڕێژەی 17% زیادیکردووە.

 

  1. 16. مامەڵە ڕەفتارییەکان (التصرف علی الملک) کە گرنگترین کاری بەرێوەبەرایەتییەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەیە، لە ساڵی 2023دا (125848) مامەڵە ئەنجامدراوە، بەوپێیەش بەڕێژەی (8%) لەسەر ئاستی هەرێم بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.
  2. 17. زیاتر لە (17.732) کارتی زەوی کراوە بە سەنەدی تاپۆ (وێنەی تۆماری هەمیشەیی) لەسەر ئاستی هەرێم.
  3. 18. فەرمانگەکانی دادنووسی لەسەر ئاستی هەرێم (1,189,123) مامەڵەیان ئەنجامداوە، بەوپێیەش کارەکانیان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی (5%) زیادیکردووە.
  4. 19. لەسەرەتاوە تاوەکو ئێستا (69) فەرمانگەی دادنووسی لەسەر ئاستی هەرێم کراون بە ئەلیکترۆنی.
  5. 20. بەڕێوەبەرایەتییەکانی جێبەجێکردن لەسەر ئاستی هەرێم (60.398) کار و چالاکیان ئەنجامداوە، بەوپێیەش کارەکانیان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی (0.6%) کەمیکردووە.
  6. 21. بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری ناکامەکان لەسەر ئاستی هەرێم (38.545) کار و چالاکیان ئەنجامداوە، بەوپێیەش کارەکانیان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی (10%) کەمیکردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...