هه‌واڵ

ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی: چاوپۆشین لە ڕاستی چارەسەر نییە

زێدپرێس

 

ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەیاننامەیەکیان لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و هەرێم ڕاگەیاند.

ڕێکخراوە مەدەنییەکان، هەڵوەستەیان لەسەر چەند پرسێکی تایبەت کردووە، لەناویاندا دۆخی کەرکووک و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو. ڕاگەیاندنی بەیاننامەکە، دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار لە بەغدا دێت.

بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی بەیاننامەکە:

 

دەمانەوێت سەرەتا پێتانی ڕابگەیەنین، کە ئەم بەیاننامەیە ناوەڕۆکەکەی دەربڕی واقیع و ڕاستییەکانە و تێکهەڵکێشکردنی چەندین دید و بۆچوونی توێژەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە،  ئومێدەوارین لێپرسراوان و بڕیاربەدەستانی ئەم وڵاتە باش گوێ لەم بەیاننامەیە بگرن، چونکە چاوپۆشین لە ڕاستی نابێتە چارەسەر، بەڵکو دەبێتە مەترسییەکی چاوەڕوانکراو.

 

تەوەرەی یەکەم؛ بارودۆخی کەرکووک

ئەوەی پەیوەندی بە ڕووداوەکانی کەرکووکەوە هەیە، ئەم ناکۆکی و ململانێ سیاسییانە بە شێوەیەکی گشتی نابێت ڕەنگبداتەوە لەسەر ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری خەڵک، بۆیە بە تووندترین شێوە ئەوەی ڕوویدا لە تەقەکردن و بەکارهێنانی چەک لە دژی خەڵکی سڤیل لە کەرکووک ڕەتدەکەینەوە، کە بووە هۆکاری کوشتن و بریندارکردنی چەند هاووڵاتییەک. هیچ بژاردەیەکیش لەبەردەم حزبە کوردستانییەکان و بەغدا نییە، جگە لە دیالۆگ و گفتووگۆ، بۆ ڕێگرتن لە ڕشتنی خوێنی کەسانی بێتاوان، کە بەهۆی کاریگەری ململانێی سیاسییەوەیە.

هەروەک لە سەرەتاوە گوتمان، کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان لە نێوان پارتە سیاسییەکان یان هەموو هێزە جۆراوجۆرەکان بە گشتی لە کەرکووک و بەغدا پێویستە لەناو چوارچێوەی بازنە سیاسییەکەدا بمێنێتەوە و خەڵک نەکرێتە سووتەمەنی ئاگری ململانێی سیاسی.

هەروەک ئەو کاردانەوەیەمان بەلاوە سەیرە سەبارەت بە بارەگای هێزە هاوبەشەکان لە کەرکووک، کە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی وەزاری سودانییە، کە لایەنە سیاسییەکان لەسەری ڕێککەوتوون، بەتایبەتی لە ماددەکانی (١٤،١٣،١٢) ئەو بڕگانەی کە باس لە کاراکردنەوە بە دەرهاویشتەکانی لیژنەی ماددەی (١٤٠) و ڕێککەوتنی شەنگال و مافی دەستکردنەوە بە کار و چالاکییەکانی حزبە کوردستانییەکان، چۆڵکردنی بارەگاکان و گەڕاندنەوەیان بۆ کورد دەکات.

هەروەها ناڕەزایی و سەرسووڕمانى خۆمان دەردەبڕین لە بەرانبەر لێدوانەکانى هەندێک لە گەورە بەرپرسان و ڕاوێژکارەکانیان لە ناوەوەی وڵات و دەرەوە، کە بە ئاڕاستەى دروستبوونى قەیران و ململانێی زیاتر و درووستکردنى کێشە و گرژی ترە، کە لە بەرژەوەندى عێراق و هەرێمى کوردستان نییە. لێرەوە داوا دەکەین دەنگى عەقڵمەندى و ژیری باڵادەست بێت بۆ بەرەنگاربوونەوە و چارەسەرکردنى ئەو دۆسییە هەستیارانەى کە پەیوەندیدارن بە ناوچە کێشە لەسەرەکان و دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا.

 

تەوەرى دووەم؛ پابەندییەکانى حکوومەت

ئێمە باوودۆخی عێراق باش دەزانین، کە ناتوانرێت بە ساڵێک یان بە چوار ساڵ چارەسەر بکرێت، بەڵام لەگەڵ هاتنى هەر سەرۆکێکى نوێ لە ئەنجوومەنى وەزیران،  بەڵێنی جێبەجێکردنى زۆرێک پابەندیی دەدات، بۆیە دەمانەوێت ئەوە بڵێین کە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، لە قیڕتاوکردنى شەقامەکان و دابینکردنى کارەبا و چارەسەرکردنى قەیرانى هاتوچۆ و چەندان بواری دیکە، دەستکەوت نییە، بەڵکو ئەوە ئەرکە و هەرگیز ناکرێت وەکو دەستکەوت بدرێتە قەڵەم و بکرێتە بابەتێک بۆ پیاهەڵدان. ئەوەی بە دەستکەوت ئەژمار دەکرێت، بریتین لە باشکردن و پەرەپێدانى بواری فێرکردن بۆ ئەوەى بکرێتە هاوشانى جیهانى پێشکەوتوو، هەروەها ئەنجامدانى زۆرێک لە هاوبەشی نێودەوڵەتى و ستراتیژی، کە ئاستی لە ڕێگەى وەبەرهێنان و سێکتەری ئابووری عیراقەوە باشتر دەکرێت و دەرفەتی زیاترى کارکردن دەڕەخسێنێت و دەبێتە پاڵپشتی کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەت، بەرچاوڕوونى و تێگەیشتنێکى دارایی نوێ، دوور لە دامودەزگاکانى دەوڵەت فەراهەم دەکات، کە پڕ کراوە لە فەرمانبەر و بودجەیەکى قەبە و گەورەى بۆ دابین دەکرێت، بەبێ ئەوەى پێویست بێت.

 

پابەندیى ڕاستەقینە بریتییە لە پاڵپشتىکردنى کۆمەڵگاى مەدەنى، تەنگەتاونەکردن و کارئاسانیکردن بۆی، بەپێى پێوەرەکانى مافی مرۆڤ، یەکسانى، ئازادى ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری، سنووردانان لەبەردەم گەندەڵی و بەگژداچوونەوەى نەخوێندەواری، بێکاری، بەگژداچوونەوەى وتاری توندڕەوى و دەمارگیری و تائیفەگەری.

ئێمە هەوڵدەدەین بۆ ئەوەى ئەنجوومەنى وەزیران چەند بڕیارێکى تر دەربکات، کە لە بەرژەوەندى باڵاى وڵاتەکەدا بێت، نەوەک لە بەرژەوەندى چین و توێژێکى دیاریکراو، یان دۆزینەوەى ڕێگەچارەسەری کاتی، هەروەک پێویستە بڕگەکانى کارنامەى کابینەى وزاری بە شێوەیەکى تەواو ڕوون و شەفاف جێبەجێ بکرێت، بەو پێیەى ئەو هەلومەرج و بارودۆخەى ئەم حکوومەتەى هێناوەتە ئاراوە، هەلومەرج و بارودۆخێکی سیاسی و کۆمەڵایەتى ئاڵۆزە، بەردەوامبوونى شکستەکان ئاماژەیە بۆ لێدانى زەنگى مەترسی لەسەر ئارامى و سەقامگیری پڕۆسەى دیموکراسی.

 

هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان و هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان

١. دادپەروەری لە پڕۆسەى هەڵبژاردن وا دەخوازێت، کە هاوسەنگى و یەکسانى لە دەرفەتەکاندا بێتەدى، سەبارەت بە پاڵێوراوەکان لە کاتى کێبڕکێدا، هەروەها نابێت ئاستێکى باڵا بۆ خەرجییەکانى هەڵبژاردن هەبێت، کە ببێتە هۆی سەرکەوتنى خاوەن سامان و دەوڵەمەندەکان، ئەگەر لەسەر حزبەکان ئەژماربن یان پاڵێوراوى تاکەکەسی بن، لەسەر حیسابی ئەو پاڵێوراوانەى کە خاوەنى پاڵپشتى دارایی گەورە نین، هەروەک هەوڵبدرێت بۆ دانانى بەشێکی تەواو لە یاساکەدا کە پارەدارکردنى هەڵمەتەى هەڵبژاردن ڕێکبخات و بیخاتە ژێر چاودێری هونەری و قەزایی تایبەتمەندەوە، بۆیە لەبەر گرنگى ئەم بابەتە تا ئێستاش، داوا دەکەین ئەم بەشە لە چوارچێوەى یاساکاندا جێگەى بکرێتەوە.

٢. خۆپاڵاوتنى خاوەن پۆست و دەسەڵاتە باڵاکانى جێبەجێکردن کاریگەری دەبێت لەسەر بێلایەنى ئیدارەکان، لەکاتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن، هەروەها کاریگەریشی دەبێت لەسەر ئاست و ئەدایان لە کاتى بانگەشەى هەڵبژاردن، ئەمەش پێویستی بە دانانى دەقێکى یاسایی دەبێت کە ئەوانە ناچار بکات، کە لە پۆستى بەڕێوەبەری گشتی و باڵاتریان هەیە (هەمیشەیی یان بە وەکالەت)، دەستبەرداری پۆستەکەیان ببن، لە ماوەیەک کەمتر نەبێت لە سێ مانگ پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی نەتوانن پۆست و پێگەی وەزیفیان لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا بەکاربهێنن.

٣. خێرایی و دیقەت لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ئاماژەیەکە بۆ پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان، لەم ڕوانگەیەشەوە پێویستە پشت ببەسترێت بە ئەنجامی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی، وەک بنەمایەکی کارپێکراو. هەروەها ئەنجامدانی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەست، هاوتەریب لەگەڵ ئەنجامی ئەلیکترۆنی، هۆکارێکە بۆ ڕێگەگرتن لە ساختەکاری لە ئەنجامەکان.

٤. پێویستە لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، کە ڕێکارەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بگرێتەبەر، بەتایبەت کە بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی هەڵبژاردن لە ڕووی هونەری لۆجستییەوە ئامادەیە، لە حاڵەتی دواخستنی پڕۆسەکەدا سەڕەرای دواخستنەکانی پێشوو، لە ئەنجامدا ئەمە دەبێتە پێشهاتێکی نادەستوری، نایاسایی و ناشەرعی مەترسیدار.

٥. ئاشکراکردنی پێشوەختەی ناوی پاڵێوراوەکان بۆ پۆستی پارێزگار لەلایەن لیستەکانی هەڵبژاردنەوە، بەرچاوڕوونی دەدات بە دەنگدەران بۆ ئەوەی دید و بۆچوونی لیستەکان بزانن، ئەمەش کارئاسانیان بۆ دەکات تاوەکو کاندیدی شیاو بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکەن، لەلایەکی دیکەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەراسانکردنی سیاسی و گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگار بۆ مۆدیلێکی هەڵبژاردنی جەماوەری بەشێوەی ناڕاستەوخۆ.

٦.  داوا لە گەنجان و هاووڵاتییان دەکەین کە بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی و نیشتمانی بگرنە ئەستۆ لە ڕێگەی بەشداریکردنی کارا لە دەنگدان و هەڵبژاردن، بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی باشتر و چاکتر. لێرەدا هیچ چارەسەرێکی دیکەمان نییە جگە لە سندوقەکانی هەڵبژاردن، سەرەڕای ئەو سەرنج و تێبینی و بێزارییە زۆرەی کە لە شەقامی عێراقی  بوونی هەیە، لەماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەو گۆڕانکارییەی دەخوازرێت، تەنیا لە ڕێگەی دەنگدان و بەشداری سیاسی کاراوە دێتەدی.

٧. داوادەکەین لە هەریەکە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نێردەی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی) بەتایبەت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری پڕۆسەی هەڵبژاردن، پاڵپشت و هاوکار بن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی شەفاف و سەربەخۆ و بێلایەن، لەهەمان کاتدا خستنەڕووی هەر کەموکوڕییەک ئەگەر لە پڕۆسەکەدا هەبوو، هەروەها هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لەو هەڵانەی لە پڕۆسەکانی هەڵبژاردنی ڕابردوو ڕوویانداوە.

 

ناوی ڕێکخراو و چالاکانی مەدەنی:

Noor organization/ Halsho AbdullaFatah 07508151220

Step organization for Democracy and election/ Sarbast Mustafa 07504500094

Nujeen Organization/ Abdal A.Abdal 07504459149

Nisha Organization for Empowerment of Youth/ Rabea Patros Yonis 07504010841

Alind Organization for Youth Democratizing/ Sherzad Mohammad 07504714420

Dabin Organization for development democracy and Human Rights/ Dlsoz Shafig 07701589580

Iraq future center for democracy support/ Ali Almikdam

Youssef Ghanem Al-Rawi/ muasasat alrisalat lilmusaeadat al’iinsania

Mokhles Behnam’s tweet/ activist

Abdel Rahman Ahmed Abdel Rahman/ Activist

Duha Omar Muhammad/ political Activist

Sayd Sabah Rasheed/ human rights activist

Al-Ghaidak Association for Sustainable Development and Promotion of Democracy/ Ameera Aljaber

Tamkeen Institute for Vocational Training/Salah Al-Hamdani

Al-Mithaq Foundation for Development and Democracy/ Ali Agwan

Leaders of tomorrow TOT/ Ammar Hatim

Baghdad vision center/ Mahmoud Al najar

Nissan Institute for Democratic Consciousness/ Mohammed Alsahlani

Iraqi social forum/ Zahara Walid

Irada Al-Jubouri/ journalist، university professor

Nour Selim/ journalist and activist

Muhammad Abbas Jabr/civil activist

Ali Abdel Hussein/ Lawyer and human rights defender

Al-Anwar Foundation for Sustainable Development/ Hawraa Jassim

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...