سیاسیكۆمه‌ڵایه‌تی

ئاوارەبوونی زۆرەملێ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

زێدپرێس

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) ئاشکرای دەکات، ژمارەی ئاواربوونی زۆرەملێ لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ڕێژەی پێوانەیی نوێی تۆمار کردووە.

ڕێکخراوەکە ڕوونی دەکاتەوە، هەڵکشانی ژمارەی پەنابەران لە ساڵی ڕابردوو، بەهۆی شەڕ لە ئۆکرانیا و پێداچوونەوە بە خەمڵاندنەکان بۆ پەنابەرانی ئەفغانستان بووە؛ شەڕی زیاتر، بە تایبەت لە سودان، ئێستا کۆی گشتی پەنابەرانی جیهانی بۆ ١١٠ ملیۆن کەس بەرزکردووەتەوە.

شەڕ لە ئۆکرانیا، شانبەشانی ململانێ لە شوێنەکانی دیکە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا، بە مانای ئەوە بوو کە ساڵی ڕابردوو خەڵکی زیاتر لە جاران جێلەق بوون.

تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ و کەنارخستن، توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە ئاوارەبوون، ١٠٨.٤ ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاندووه‌.

 

ڕاپۆرتی ساڵانەی UNHCR، ڕەوتی جیهانی لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ ٢٠٢٢، دەرکەوتووە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ و کەنارخستن، توندوتیژی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە ئاوارەبوون، ١٠٨.٤ ملیۆن کەسی تۆمارکردووە، کە ١٩.١ ملیۆن کەس زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی پێشتر، هەڵکشانەکەی ٢٠٢٢، گەورەترینە تا ئێستا.

 

ڕەوتی ڕوو لە هەڵکشانی ئاوارەبوونی زۆرەملێی جیهانی هیچ نیشانەیەکی خاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا پیشان نەدا، چونکە سەرهەڵدانی ململانێکان لە سودان بووە هۆی پەنابەربوونی نوێ، کە کۆی گشتی جیهانی تا مانگی ئایار بۆ ١١٠ ملیۆن مەزەندە کراوە.

فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، “ئەم ژمارانە پیشانمان دەدەن، کە هەندێک کەس زۆر خێران لە پەلەکردن لە ململانێ و زۆر خاون لە دۆزینەوەی چارەسەریی. دەرئەنجامەکەی وێرانکاری، ئاوارەبوون و ئازارە بۆ هەر یەکێک لەو ملیۆنان کەسەی کە بە زۆر لە ماڵەکانیان جێلەقکراون”.

لە کۆی گشتی جیهانی، ٣٥.٣ ملیۆن پەنابەر بوون، ئەو کەسانەی کە سنوورێکی نێودەوڵەتییان بەزاندووە بۆ دۆزینەوەی ئاسایش، لەکاتێکدا ڕێژەیەکی زیاتر – لەسەدا ٥٨ کە نوێنەرایەتی ٦٢.٥ ملیۆن کەس دەکات – بەهۆی ململانێ و توندوتیژی لە وڵاتەکانی خۆیان ئاوارە بوون.

ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە کۆتایی ٢٠٢١ لە ٢٧٣٠٠ پەنابەرەوە بۆ ٥.٧ ملیۆن لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەوە کە خێراترین دەرچوونی پەنابەرانه‌ لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە.

 

شەڕی ئۆکرانیا بزوێنەری سەرەکی ئاوارەبوون بوو لە ساڵی ٢٠٢٢. ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە ٢٧٣٠٠ پەنابەرەوە بۆ ٥.٧ ملیۆن لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەوە – کە نوێنەرایەتی خێراترین دەرچوونی پەنابەران دەکات لە هەموو شوێنێک لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە. خەمڵاندنەکان بۆ ژمارەی پەنابەرانی ئەفغانستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بە شێوەیەکی بەرچاو زیاتربوون بەهۆی پێداچوونەوە بە خەمڵاندنەکانی ئەو ئەفغانیانەی کە لە ئێران دەحەوێنرێنەوە، ژمارەیەکی زۆریان لە ساڵانی پێشوودا گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە. بە هەمان شێوە، ڕاپۆرتەکە ڕەنگدانەوەی پێداچوونەوەی بەرەو سەرەوە بوو لەلایەن کۆڵۆمبیا و پیرۆوە لە ژمارەی خەڵکی ڤەنزوێلا، کە زۆربەیان وەک “کەسانی دی کە پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتی”یە، پۆلێنکراون، کە لەو وڵاتانەدا حەوێنراونەتەوە.

 

هەروەها ئامارەکان پشتڕاستیان کردەوە، ئەگەر بە ئامرازە ئابوورییەکان یان ڕێژەی دانیشتووان بپێورێت، ئەوە وڵاتانی داهاتی نزم و مامناوەندی جیهان دەمێننەوە – نەک دەوڵەتە دەوڵەمەندەکان – کە میوانداری زۆرینەی خەڵکی ئاوارە دەکەن. ئەو ٤٦ وڵاتە کەم گەشەسەندووە کەمتر لە ١.٣٪ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی جیهانی پێکدەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٢٠٪ی سەرجەم پەنابەرانیان لەخۆگرتووە. خەرجی و پاڵپشتییەکان بۆ دۆخە زۆرەکانی ئاوارەبوون و بۆ پشتگیریکردنی خانەخوێ لە ساڵی ڕابردوودا لە ئاستی پێداویست نەبوو، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە سستی ماوەتەوە لەگەڵ هەڵکشانی پێداویستییەکاندا.

گراندی زیاتر گوتی: “خەڵک لە سەرانسەری جیهان بەردەوامن لە پیشاندانی میواندارییەکی نائاسایی بۆ پەنابەران، لەکاتێکدا پاراستن و یارمەتی درێژدەکەنەوە بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، بەڵام پشتگیرییەکی زۆر زیاتری نێودەوڵەتی و هاوبەشکردنی بەرپرسیارێتی دادپەروەرانەتر پێویستە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە میوانداری زۆرینەی ئاوارەکانی جیهان دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەبێت زۆر شتی تر بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ و لابردنی ئاستەنگەکان بۆ ئەوەی پەنابەران بژاردەی بەردەوامیان هەبێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە بە ئارەزووی خۆیان و بە سەلامەتی و بە کەرامەتەوە”.

لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥.٧ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی گەڕاونەتەوە، بەتایبەتی لە ناوخۆی ئەسیوپیا، میانمار، سوریا، مۆزەمبیق و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.

 

لە کاتێکدا کە کۆی ژمارەی ئاوارەکان بەردەوام بووە لە گەشەکردن، ڕاپۆرتی گڵۆباڵ ترێندز هەروەها دەریخست کە ئەوانەی ناچار دەکرێن هەڵبێن، مەحکوم بە دەربەدەری ناکرێن، بەڵکو دەتوانن و دەچنە ماڵەوە، خۆبەخۆییانە و بە سەلامەتی. لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٣٣٩ هەزار پەنابەر گەڕانەوە بۆ ٣٨ وڵات، هەرچەندە لە ساڵی پێشوو کەمتر بوو، گەڕانەوەی خۆبەخۆییانەی بەرچاو بۆ باشووری سودان، سوریا، کامێرون و کۆت دیڤوار هەبوو. هاوکات لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥.٧ ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی گەڕاونەتەوە، بەتایبەتی لە ناوخۆی ئەسیوپیا، میانمار، سوریا، مۆزەمبیق و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا، بە مەزەندەکردن ٤.٤ ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بێ وڵات بوون یان ڕەگەزنامەیان دیارینەکراوە، کە بە ڕێژەی لەسەدا ٢ زیاترە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، ڕێکخراوێکی جیهانی تایبەتە بەو کەسانەی بەهۆی شەڕ و ململانێ و پەراوێزخرانەوە، ڕوو لە ئاوارەیی و پەنابەریی دەکەن.

سه‌رچاوه‌
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وتاره‌كه‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...