كۆمه‌ڵایه‌تی

نە بكوژی ئوم فەهد و نە ڕفێنەرەكانی باڕبی عێراق دەستگیر نەكراون

لەكەمتر لە مانگێكدا، دوو بلۆگەری ناسراوی عێراقی بەناوی “باڕبی عێراقی و ئوم فەهد” دەبێتە شەڕیان، دالیا نەعیم، بە ڕفاندن و دەستدرێژی ڕزگاری دەبێت، ئوم فەهدیش دەكوژرێت و مۆبایلەكەی دەبردرێت، هۆكاری بردنی مۆبایلەكە بۆ ئاشكرا نەبوونی نهێنی پلەدار و كەسایەتییەكانی عێراق دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام نە ڕفێنەرەكان نەبكوژ دەستگیر نەكراون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

چیرۆكی كێشەی نێوان ئوم فەهد و دالیا نەعیم، لە 25 ڕۆژی ڕابردوودا، ئاوا بوو؛ دالیا نەعیم، بلۆگەر، لە كورتە ڤیدیۆیەك هێرش دەكاتە سەر ئوم فەهد و پێی دەڵێت: خانووت كرێیە و زێڕەكەشت بەرازیلییە.

دواتر ئوم فەهد وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: ئێستا خانووەكەم كرێیە و زێڕەكەم بەڕازیلییە، تۆ حەقت چییە؟.

دوای سێ ڕۆژ، وەڵام و وەڵامكاری لە نێوان ئەو دوو بڵۆگەرە بەردەوام دەبێت.

پاشان لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق، سكاڵا لە دژی ئوم فەهد تۆمار دەكات، بەتۆمەتی كاری نەشیاوەوە، دادگاش بە شەش مانگ بەندكردن سزای دەدات.

دوای چەند ڕۆژێك لە بڕیاری دادگا، دالیا نەعیم (باڕبی عێراقی) لەلایەن چەند كەسێكەوە بە بەرچاوی هاووڵاتییانەوە دەڕفێنردرێت و پاش دەستدرێژی و لێدان دەدۆزرێتەوە، ڕفێنەرەكانیش دەستگیر نەكران.

هاوكات ئوم فەهد ڤیدیۆیەكی دیكە بڵاو دەكاتەوە و هەڕەشە لە دالیا نەعیم دەكات و دەڵێت: “بەڵگەم لەلایە كە لەگەڵ سەعد مەعن بووی و بڵاوی دەكەمەوە”.

دوای 20 ڕۆژ لە ڕووداوی ڕفاندنی دالیا نەعیم، ڕۆژی هەینی 26ی نیسان، ئوم فەهد، لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەكوژرێت و بكوژ مۆبایلەكەی دەبات و هەڵدێت، وێنە و ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ئوم فەهد کە لە ڕێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە، بەفرەوانی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بڵاوکرایەوە، بەڵام تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەكراوە.

موبایلەكەی ئوم فەهد
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق خراونەتەڕوو، مۆبایلەكەی ئوم فەهد كۆمەڵێك ڤیدیۆ و زانیاری و وێنەی تایبەتی كەسایەتی و پلەدارەكانی عێراقی تێدا بووە، لایەنی پشت ڕووداوەكە تەنیا ویستوویانە مۆبایلەكەی دەست بخەن، بۆ ئەوەی ڤیدیۆكانی دیكە بڵاو نەكرێنەوە.

هاوكات وەزارەتی ناوخۆ، ڕوونكردنەوەی لەبارەی ناوهێنانی سەعد مەعن بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد، كە ئەو هیچ پەیوەندییەكی بە ڕووداوەكەوە نییە.

لە ماوەی دوو ساڵدا، شەش كچە بلۆگەر و كاریگەرەكانی ناو سۆشیاڵ میدیای عێراق، بە بەرچاوی هاووڵاتییانەوە كوژراون.

ئا: زریان تەها

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button