هه‌واڵ

مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی ڕاگەیاند.

 

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی شەممە، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ دەست پێدەکات و تا ١ی نیسانی ٢٠٢٤، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ٣٢ وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەکرێت.

پڕۆسەکە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دەست پێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

لە خشتەکەدا، دابەشکردنی مووچەی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگاکانی ئاسایش ئاماژەی بۆ نەکراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button