هه‌واڵ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان چەند تاقیگەیەکی سووتەمەنی دادەخات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە هەبوونی تاقیگەی نایاسایی سووتەمەنی ئاگادار دەکاتەوە و سێ تاقیگەش دادەخات.

 

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە واژۆی کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤، ئاڕاستەی پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی کراوە، پارێزگاکان ئاگادار دەکاتەوە لە هەبوونی هەندێک تاقیگەی سووتەمەنی کە بەشێوەیەکی نایاسایی و بەبێ هەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی سووتەمەنی لە پارێزگاکاندا پشکنین بۆ بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، کە بۆ بەرژەوەندی گشتی و وەکوو کاری یەکەمی کۆنتڕۆڵکردنی نەهێشتنی سەرپێچی بەنزینخانەکان لە کوالێتی بەرهەمەکانی سووتەمەنی، بە پێویستی دەزانن لە ڕێگەی پارێزگاکانەوە، قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگاکان ئاگادار بکرێنەوە بە داخستنی ئەو جۆرە تاقیگانە و وەک لە نووسراوەکەدا دەڵێ: “لەبەرئەوەی ئەو جۆرە تاقیگە نایاساییانە هۆکاری سەرەکیین بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی سووتەمەنی کوالێتی خراپ و نەشیاو، هەروەها ساخکردنەوەی بەرهەمەکان لە وێستگەکانی سووتەمەنی”.

هەر ئەمڕۆ پێنجشەم، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤، وەزارەتەکە ڕایگەیاند، قایمقامی ناوەندی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانیان لەن ەوت و کانزاکان لە ژێر بڕیارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، سێ تاقیگەی نایاسایی لە گۆڕەپانی فرۆشتنی سووتەمەنیی هەولێر داخستووە. چونکە دەبنە هۆی ساخکردنەوەی سووتەمەنیی خراپ و کوالێتی نزم لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنی بە هاووڵاتییان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوا لە بەنزینخانەکان دەکات لە کاتی هەر بەرهەمێکی سووتەمەنی، نموونەیەک لە بەرهەمەکە بۆ تاقیگەکانی وەزارەت بنێرن بۆ ئەوەی لە کوالێتی سووتەمەنییەکە دڵنیا ببنەوە، چونکە “وەزارەت ڕێگا بە فرۆشتنی سوتەمەنیی کوالێتیی نزم لە بەنزینخانەکان نادات”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...