ژینگه‌هه‌واڵ

219 فەردە خەڵووزی دەستبەسەرداگیراو دەفرۆشرێنەوە

دادگەی بەرایی شارۆچکەی خەلیفان، ٢١٩ فەردە خەڵووزی دەستبەسەرداگیراو دەخاتە مەزادێکی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن.

 

دادگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ٢١٩ فەردە خەڵووزی داربەڕوو کە پێشتر دەستیان بەسەردا گیراوە، لە مەزادێکی ئاشکرادا دەفرۆشرێت.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەزادەکە لە ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، لەبەردەم باڵەخانەی دادگە بەڕێوەدەچێت و نرخی سەرەتایی بۆ هەر فەردە خەڵووزێک بە پێنج هەزار دینار داندراوە.

 

سەرەڕای قەدەغەبوونی، بەڵام لە ناوچە دارستانییەکانی هەرێمی کوردستاندا درەختی تەڕ بەنایاسایی و بەمەبەستی دروستکردنی خەڵووز دەبڕدرێتەوە. هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران و دەستبەسەرداگرتنی خەڵووزی بەنایاسایی دروستکراو و درەختی تەڕی بڕدراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button