نێچیرڤان بارزانی: ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی زیانی زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا تایبەت کە ئەمڕۆ سێشەم، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤، بەبۆنەی سی و سێیەمین ساڵیادی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دووپاتی لەوە کردەوە: “ڕاپه‌ڕین به بڕوا و ئیراده‌ی مه‌زنی گه‌لی کوردستان بۆ ئازادی و سه‌رفرازی، به یه‌كڕیزی و ته‌بایی سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانی له ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵی‌دا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر فیدراڵی و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه”.
سەرۆکی هەرێم لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێ: “ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی، ئه‌زموونی زۆر تاڵن و زیانی زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه”.
دەقی پەیامەکە:
ساڵیادی (33)ی ڕاپه‌ڕینی شكۆداری گه‌لی كوردستان له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پیرۆز بێت. سڵاو و دروود له یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی ڕاپه‌رین و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
گه‌لی كوردستان که پێنجی ئازاری 1991 له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه، گیانی له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مینه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازادی‌دا ڕاپه‌ڕی، كۆتایی به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین و دژوارترین سه‌رده‌مه‌كانی سته‌م و دكتاتۆری هێنا. ئیتر هه‌رگیز واز له ئازادی و ئامانجه پیرۆزه‌كانی ڕاپه‌ڕین ناهێنێت.
ڕاپه‌ڕین به بڕوا و ئیراده‌ی مه‌زنی گه‌لی کوردستان بۆ ئازادی و سه‌رفرازی، به یه‌كڕیزی و ته‌بایی سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانی له ده‌ستووری عێراقی فیدراڵیدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر فیدراڵی و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ نه‌وه‌كانی مسۆگه‌ر بكات.
ئامانجه پیرۆزه‌كانی ڕاپه‌ڕین له ژیان و ئازادی، دیموكراسی، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنیاتنانی ئێستا و داهاتوویه‌كی باشتر، له كوردستانێكی به‌هێز كه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌یی بێت، ته‌نیا به كاری هاوبه‌ش و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێكه‌وه‌ییمان ده‌بێت.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی، ئه‌زموونی زۆر تاڵن و زیانی زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆیه سه‌ركه‌وتنی ڕاپه‌ڕین ده‌بێ هه‌میشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگاری و سه‌ختییه‌كان و له‌پێناو داهاتوویه‌كی باشتردا كار بكه‌ین.
سڵاو له یادی ڕاپه‌ڕین، له گه‌لی دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان، دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2024/3/5