هه‌واڵ

ئەندامێکی دادگەی فیدڕاڵی دەستی لەکارکێشایەوە

دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی دادگاکە ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٤، دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری ئەندامی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شاری هەولێر، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند.

عەبدولڕەحمان زێباری، یەکێک لە دادوەرە کوردەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵییە و بە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو، تەنیا یەک دادوەری کورد لە ئەندامێتی دادگاکەدا دەمێنێتەوە.

زێباری، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، ڕەخنەی لە بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەمەڕ هەرێمی کوردستان گرت، کە بەزۆرینە دەرکراون و بۆچوونی دوو ئەندامە کوردەکەی دادگاکە وەرنەگیراوە. دادوەر عەبدوڵڕەحمان زێباری بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدڕاڵی بە دەرچوون لە دەسەڵاتەکانی دادگاکە ناوزەدکردن و گوتیشی کە نەیتوانیوە بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بۆیە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...