هه‌واڵ

شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤، شاندێکی باڵای پارتی کە پێکهاتوون لە هەریەک لە مەحموود محەمەد، کەمال کەرکووک و پشتیوان سادق ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکە، سەردانی مەکۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن بەرپرسانی هەولێری گۆڕانەوە پێشوازی کران.

چاوەڕوان دەکرێت، هەردوو حزب قسە و باس لەسەر چەند پرسێکی پێوەست بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی ناوخۆیی هەرێم و پێوەندییەکان لەگەڵ عێراق بکەن.

سەردانی شاندی پارتی بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدا دێت، کە دوێنی دووشەم، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤، مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ” لە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت”.

ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، کۆمەڵێک کاردانەوەی لە ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمریکا بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...