هه‌واڵ

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارانی شەڕەکەی گوندی شەوەک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دەستگیرکردنی ١٠ لە تۆمەتبارانی سەرەکی ڕووداوی شەڕەکەی گوندی شەوەکی سنوری هەولێر ڕادەگەیەنێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٤، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕووداوەکەی گوندی شەوەکی کۆمەڵگای مەلائۆمەری سەر بە هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ‎دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گوندی شەوەکی کۆمەڵگای مەلائۆمەر لە شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بە چەک ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەستبەجێ لە لایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و ب.پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لەسەر فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ١٠ تۆمەتباری سەرەکی ئەو ڕووداوە دەستگیر کراون، هەروەها “سەرجەم قوولە سەربازییەکانی گوندی شەوەک تێکدران، خۆشبەختانە لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە”.

‎ئاسایشی هەولێر، دەڵێ: “هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هەولێر و هاووڵاتییان بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین و هەرکەسێک کارێکی نایاسایی ئەنجام بدات ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە .”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...