ههواڵ
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری کوردستان

ئەمڕۆ دووشەم 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكووری كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە مستەفا ئوزچەلیك سەرۆكی پارتی وڵاتپارێزانی كوردستان، بایرام بۆزیەل سەرۆكی پارتی سوسیالیستی كوردستان، دۆزگین كاپلان سەرۆكی پارتی ماف و ئازادییەكان، مەسعوود تەك جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و محەمەد شیرین تەیمور لە پارتی ماف و ئازادییەكان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی “بارەگای بارزانی” لەدیدارەكەدا “بە وردی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی و گەیشتن بە چارەسەری لە توركیا كرایەوە.”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەر لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و بە تایبەت سووریا کرا، و سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی بۆ شاندی میوان لەبارەی بارودۆخ و دواڕۆژی كورد و دەرفەت و هەڕەشەكان خستەڕوو”.