هه‌واڵ

بافڵ تاڵەبانی: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت”.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەو گوتانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لە میانەی کۆبوونەویەکی هات لەگەڵ باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە ئەمڕۆ سێشەم، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤  لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن چاوی پێکەوت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، کە بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: “پرسی هەڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی وردیان لەبارەوەكرا و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كرایەوە بەشێوەیەك كە ببێتە مایەی سەقامگیری و گەشەكردنی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان”.

لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی گوتی: “پێویستە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و وەڵامدەرەوەی خواستی خەڵك بێت، دیموكراسی بباتە ئاستێكی باڵاتر و گۆڕانكاری لەپرۆسەی حوکمڕانیدا بهێنێتە ئاراوە.”

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەردوولا هاوڕابوون كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت، كێشەكان لەسەر  بنەمای دەستوور چارەسەربكرێن و هاوبەشیی ڕاستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵاتدا پەیڕەوبكرێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هەروەها ڕایگەیاند: “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەند بە سیاسەتی نیشتمانیی خۆی، درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ خزمەتكردنی خەڵك و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكەدا. بۆ ئەمەش جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و هەنگاونان بەرەو هەرێمێكی ئاوەدانتر و دیموكراسیتر دەكەینەوە”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...