هه‌واڵ

پەرلەمانی عێراق بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سێ بابەت کۆدەبێتەوە.

بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە، تایبەتە بە گفتوگۆکردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان، کە لەلایەن چەند لێژنەیەکی پەیوەندیداری ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە ئامادەکراوە.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکە، خوێندنەوەی دووەم بۆ هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠١٩ دەکرێت و پڕۆژەی هەموارکردنەوەکەش لەلایەن لێژنەی کاروباری یاسایی ئەنجوومەنەوە ئامادەکراوە.

هەروەها، بڕگەی سێیەمی دانیشتنەکە، تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە ماوەی شەش مانگە بەبێ سەرۆکە و چاوەڕوان دەکرێت، پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلایەن هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی یەکلابکرێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...