هه‌واڵ

سلێمانی؛ شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئاسایش و باندێکی ماددە هۆشبەرەکان ڕوویدا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی سلێمانی، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر پاش ڕووبەڕووبوونەوە بە برینداری دەستگیردەکەن و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکەشدا کارمەندێکی ئاسایش بریندار کراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەم، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٤، پاش ڕووبەڕوونەوە لەگەڵ باندێکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان بە برینداری دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر بڕی زیاتر لە ١٤ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گرتووە.

ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش بریندار بووە.

“ئێستا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٥) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە”، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی وای گوت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...