دیدارەکە، ئەمڕۆ چوارشەم، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بە بەشداری ژمارەیەک لە میدیاکارانی کەناڵە جیاجیاکان لە ئۆفیسی سەرەکی زێدپرێس لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بەرنامە و ڕووئیای دەستەی گەشتوگوزار و کۆمەڵێک داتا و زانیاری ورد و گرنگی لەمەڕ کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا خستەڕوو.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەڵوەستە لەسەر چۆنیەتی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و کەناڵەکانی میدیایی کرا، لەڕووی بەردەستخستنی زانیاری و مامەڵەی چوونیەک لەگەڵ میدیاکاران و میدیاکان.
دیدارەکە، کە زیاتر لە دوو کاتژمێر و نیوی خایاند، بە ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و خستنەڕووی پرسیار و وەڵام لە نێوان گوتەبێژەکە و بەشداران کۆتایی هات.
دیدارەکانی زێدپرێس لەپێناو بونیادنانی پەیوەندییەکی ئەرێنی لە نێوان میدیاکاران و وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڕاستەی بەردەستخستنی زانیاری، مامەڵەی چوونیەک لەگەڵ میدیاکان و ئەو ئامانجانەی کە خزمەت بە میدیا و بەرژەوەندییە گشتییەکان دەکەن، بەردەوام دەبن.