هه‌واڵ

ئاسایش کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بڕاوە ئاشکرا دەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەست بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دەگرێت و دەستگیرکردنی (١٠) تۆمەتباریش ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش-سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و چاودێری ورد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە، ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان، لەناوچەی (چیمەن)ی نزیک شاری کەرکووک، دەستیان بەسەر کارگەیەکی پێکەوەنان و لەحیمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوە و بێسەرەتادا گرتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئاسایش، ١٧ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە، لە کارگەکەدا هەبوون، کە بە ڕێگەی نایاسایی لە شاری بەسڕەوە هێنراون و تۆمەتباران بەنیازبوون دوای پێکەوەنانی ئۆتۆمبێلەکان لە کوردستان ساخیان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، ئاشکرای کردووە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ١٠ تۆمەتبار لەو کارگەیەدا دەستگیر کراون و ئێستا بەماددەی ٢٤٠ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...