هه‌واڵ

پارە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

بەشێک لە تەرخانکراوی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٣١ ملیار و ٦٠٥ ملیۆن و ٥٣١ هەزار دینار وەک تەرخانکراوی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەم ٧ی تەمووزی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە لە سەرەوە ئاماژە بەناوەکانیان کراوە و شایستەکەیان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...