هه‌واڵ

هەولێر؛ ١٣٤ کەس بەهۆی پەلاماری سەگ و پێوەدانی مار و دووپشکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە

لەماوەی مانگی ڕابردوودا، ١٣٤ کەس بەهۆی پەلاماری سەگ و پێوەدانی مار و دووپشکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر، لەماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤دا، ٦١ کەس بەهۆی پەلاماریی سەگ و ٧٣ کەسی دیکە بەهۆی پێوەدانی مار و دووپشکەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی زێدپرێس لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٤، ٢٣٦ هاووڵاتی بەهۆی پەلاماریی سەگی بێلانەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا و هەر لەو پێنج مانگەشدا ٩٧ حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک لە نەخۆشخانەکە تۆمار کراوە.

بەو جۆرەیش لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٩٧ حاڵەتی پەلاماریی سەگی بێلانە بۆ سەر هاووڵاتییان و ١٧٠ حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمار کراون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...