هه‌واڵ

پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنیی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران

ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنیی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

کەمێک پێش ئێستا (١٠ی ئابی ٢٠٢٤) لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنیی پارێزگای کەرکووک کە لە شاری بەغدا بەسترا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنیی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.

سەرچاوەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە زێدپرێسی ڕاگەیاند، ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنیی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردراون.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەر پێنج ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی، دوو ئەندامی هاوپەیمانی قیادە، ئەندامێکی فراکسیۆنی عرووبە و ئەندامێکی لیستی بابلیۆن بەشدار بوون.

ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی کەرکووک بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد، کە بەسەرجەمیان حەوت ئەندامیان هەیە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...