هه‌واڵ

پزیشکەکەی سەنتەری ددانی ئاراس ساختە دەرچوو

زێدپرێس

 

لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای ڕانیە، سەنتەری ددانی ئاراس دادەخەن و ئاشکرای دەکەن، خاوەنەکەی هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکی نەبووە و هەر بە ساختە خۆی کردووەتە پزیشکی ددان.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، قامقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند، لێژنە هاوبەشەکانیان، بە ئەندامێتی سەندیکای پزیشکانی ددان-لقی ڕاپەڕین، لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا، سەنتەری ددانی ئاراسیان بەسەرکردووەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە، هاووڵاتییەک کە خۆی وەک پزیشک ناساندبوو، بەبێ هەبوونی هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکی لە سەنتەرەکە کار دەکات.

ئاشکرای کرد، “سەنتەری ددانی ئاراس خاوەنی مۆڵەت نەبووە و شوێنکارەکەی زۆر پیس بووە، دەرمانی قاچاغ و نایاسایی هەبووە و لە ئەنجامدا لیژنەکەمان بڕیاری داخستنی سەنتەری ددانی ئاراسی داوە و خاوەنی سەنتەرەکە ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.”

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...