هه‌واڵ

دەستەی مافی مرۆڤ: داوا دەکەین تورکیا لێکۆڵینەوە لە کوژرانی گەنجە کوردەکە بکات

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوای لێکۆڵینەوە لە کوشتنی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە تورکیا دەکات، کە بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی، لە کافتریایەکی ئیستەنبوڵ پەلاماردراوە و کوژراوە.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کوژرانی گەنجێکی هەرێمی کوردستان لە تورکیا بڵاوکردەوە. گەنجەکە بەناوی (حەکیم لوقمان) و خەڵکی ناوچەی کەڵەکینی سەربە پارێزگای دهۆکە. کەسوکارەکەی ڕایانگەیاند، حەکیم لە کافتریایەکی شاری ئیستەنبوڵ بە زمانی کوردی قسەی کردووە و بەوهۆیەوە لەلایەن ژمارەیەک تورکەوە پەلاماردراوە و کوژراوە.

دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێ: “ئەو هەواڵە هەموانی نیگەران کرد و پێشهاتێکی خراپە بۆ وڵاتێکی گەورەی وەک تورکیا کە بە وڵاتێکی گەشتیاری ناسراوە و ساڵانە هەزاران هاووڵاتی بۆ گەشت و بازرگانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن و بۆ هەرێمی کوردستانیش تورکیا وڵاتێکی گرنگ و دراوسێیە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، دەستەی مافی مرۆڤ، سەرکۆنەی کوشتنی ئەو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان دەکات و داوایش دەکات “لە ڕێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم و پەیوەندی دیپلۆماسی هەردوولا، حکوومەتی تورکیا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات و تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا و بەسزای یاسایی خۆیان بگەن و ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی گەشتیارو سەردانیکاران”.

کوشتن و سووکاتیپێکردن و پەلاماردانی هاووڵاتییانی کورد لە تورکیا، بەهۆی قسەکردن بە زمانی کوردی، تەنانەت ناوهێنانی کورد و کوردستان، حاڵەتێکی چەندبارە و بەربڵاوە لە تورکیا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...