هه‌واڵ

ئاسایشی هەولێر: پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ هاووڵاتییەکیان بە فیشەک بریندار کرد

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوێکی شەڕ و تەقەکردن لە نێوان پاسەوانەکانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسووڵ و چەند هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە و برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی پاسەوانەکانی ناوبراو ڕادەگەیەنێت.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

دوای ئەوەی لە لایەن بنەماڵەی (قەهاری سابیر عەلکە) پرسەیان هەبووە لە مزگەوتی (ڕەشاد موفتی) شاری هەولێر (شاڵاوی کۆسرەت ڕەسوڵ) بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئەو بنەماڵەیە سەردانی پرسەکەیانی کردووە، لە لایەن بنەماڵەی خاوەن پرسەکە پێیان گوتراوە کە پرسەکە بەجێ بهڵێت و ڕەزامەند نەبوون لەسەر سەردانەکەی، چونکە لە ڕابردوو دوو کەسی خاوەن پرسەکە بەدەستی بنەماڵەی شاڵاو شەهید کراون، بەم هۆیەوە دەبێتە دەمەقاڵەیان و پاسەوانەکانی شاڵاو بەبێ گوێدانە هیچ ڕێزێک بۆ حەرەمی مزگەوت و خاوەنی پرسەکە هێرشیان کردۆتە سەر خاوەنی پرسەکە و تەقەیەکی زۆریان کردووە، لە ئەنجام هاووڵاتییەک بە گوللەی پاسەوانەکانی شاڵاو بریندار کراوە، لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە یاسا سەروەرە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە و لەم کارە نایاساییە بەشداربوونە، ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٢٠٢٤/٩/٣٠

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...