ههواڵ
زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دیناری هاتوچۆی سلێمانی دزرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دیناری بردووە و هەڵاتووە.
ئەمڕۆ سێشەم، ٤ی ئاداری ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئاگەدار لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دیناری لە داهاتی باج و ڕسووماتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بردووە و هەڵاتووە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەکە، ڕووداوەکە پێش ماوەیەک بووە، بەڵام ئەمڕۆ ئاشکرا کراوە.