هه‌واڵ

هەولێر؛ کامێراکانی تۆماری تیژڕەوی گرفتیان تێکەوت

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامی ١٢٠ مەتری و کامێراکانی ڕێگەی هەولێر-کەرکووک، لەخۆوە فلاش لێ دەدەن و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش شوفێران دڵنیا دەکاتەوە هیچ سزایەکی سەرپێچی تۆمار ناکرێت.

 

کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری و کامێراکانی ڕێگەی هەولێر- کەرکووک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کامێراکان بەهۆی ئەو کێشە تەکنیکییەوە فلاش لێدەدەن، بەڵام دڵنیایی بە شوفێران دەدەن کە هیچ ئۆتۆمبێلێک سزای بۆ هەژمار ناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: “تیمەکانی چاک کردنەوەی کامێراکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کیشەکەن”.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button