ههواڵ
وەزارەتی کارەبا: هیچ پارەیەک لە بەرانبەر سیستمی سۆلار وەرناگرین

بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکانی سەربە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە هیچ باجێک لە بەرانبەر دانانی سیستمی سۆلار وەربگرن.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاووڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەت دەکاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن.
لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەباشدا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصە) لەسەری کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان