ههواڵ
بەیاننامەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان

ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ بەرگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و وەڵامدانەوەی وشکەساڵی دەکرد.
بەیاننامەکە دوازدە بڕیاری لەخۆگرتووە، لەناویاندا پێکهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ چاودێریکردنی شوێنەکانی سەربڕینی ئاژەڵ و مەیدانی فرۆشتنی ئاژەڵ، لەپێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی تای خوێنەربوون.
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵییش ژووری ئۆپەراسیۆن چەند بڕیارێکی دەرکردووە، کە پێوەستن بە لەبەرگرتنی ئەو ڕێکار و ڕێوشوێنانەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لەسەر کشتوکاڵ و بوارەکانی دیکەی وەک کەمبوونەوەی ئاو سنووردار دەکەن.
دەقی بەیاننامەی ژووری ئۆپەراسیۆن