چەند ڕێنماییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێرەوە بۆ جووتیاران

له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خۆپاراستن له كاره‌ساتی نه‌خوازراو، به‌ر له پڕۆسه‌ی دروێنه، پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه بن:
یه‌كه‌م: پێویسته ئامێری ئاگركوژێنه‌وه له‌نێو ده‌ڕاسه‌كاندا هه‌بێت.
دووه‌م: لە کاتی شکانی دەڕاسە هەر ئامێرێک نابێت بە هیچ شێوەیەک کرداری لەحیمکردن لە ناو کێڵگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت .
سێیه‌م: پێویسته شوفێرانی ده‌ڕاسه ئاگاداری هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو كێڵگه‌كانیان بن.
چواره‌م: چاككردنی ڕێگه‌ی نێوان توخوبه‌كان و ڕێگه‌ی چوون بۆسه‌ر زه‌وییه‌كان، بۆ گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی.
پێنجه‌م: پێویستە هەر دەڕاسەیەک بە بەردەوامی تانکەرێک ئاوی بەپڕی لەگەڵدا بێت، لە کاتی ئیشکردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر ئاگرێک، بتوانن بە زووترین کات كۆنتڕۆڵی بكات.
شه‌شه‌م: شوفێری دەڕاسەکان خۆیان بە دووربگرن لە جگەرەکێشان ئەگەر کێشای نابێت پاشماوه‌كه‌ی فڕێی بداتە ناو کێڵگەکان .
حه‌وته‌م: هەبوونی ژمارەی تەلەفۆنی بنکەکانی بەرگری شارستانی و تەلەفۆنە پێویستەکانی تر .
تەلەفۆنی بەرگری شارستانی: (115) و (125)
تەلەفۆنی فریاگوزاری (ئیسعاف): (122)