ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بەپێی بانگێشتنامەیەکی فەرمییە بۆ بەشداریکردن لە دیداری تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، نێچیرڤان بارزانی لە مێزگردێک‌دا “تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌یه‌كگرتن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه” و هاوکات دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/5/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، له‌وێوه به‌ره‌و تاران، پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێ دەکەوێت.
سه‌ردانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران به بانگهێشتێكی فەرمییه بۆ بەشداریکردن لە دیداری تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بەشداریکردنی بەڕێزیان لەم دیداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیریی هەرێمی کوردستانه بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاریی بنیاتنەری نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه، له‌پێناو ئارامی و سەقامگیری، یه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.
بەپێی كارنامه‌ی دیداره‌كه، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له مێزگردێكدا، تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌یه‌كگرتن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥