هه‌واڵ

بەهۆی تەقینەوەی گوللەهاوەنێکەوە سێ کەس برینداربوون

زێدپرێس

 

بەهۆی تەقینەوەی گوللەهاوەنێک لە سنوری شارۆچکەی دەربەندیخان، سێ کەس برینداربوون.
بۆ هەواڵ و زانیاری بەردەوام زێدپرێس لە تێلیگرام وەربگرە

 

ئەمڕۆ یەکشەم، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە شاخی زەواڵی ناوچەی شەمێران، لەکاتی دەستکاریکردندا، گوللەهاوەنێک بە سێ کەسدا تەقیوەتەوە و هەر سێکیان بریندار بوون.

بریندارەکان بەناوی تەها کەریم حەمەساڵح لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٠، ئەکبەر ئیبراهیم لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٢ و ئەنوەر باقی لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٠ و بەپێی بەرپرسانی تەندروستی دەربەندیخان، ئەوەی سێیەمیان برینەکەی سەختە. لەبەرئەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گواستراوەتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Loading...