هه‌واڵ

بزووتنەوەی گۆڕان: بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێم پێشێلی دەستوورە

بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێ، بڕیاری ڕاگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی ئیتحادییەوە؛ پێشێلکردنی ئاشکرای دەستووری عێراق و پێنەدانی مافە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان، سەرەڕای پشتیوانیکردنی مافە سەرەتاییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، داوا دەکەین، چیتر لەنێوان بەرداشی کێشە سیاسییەکانی حکوومەتی ئیتحادی و حکوومەتی هەرێم قووتی خەڵکی کوردستان نەهاڕدرێت.

 

ئەوەش هاتووە: هاوکات، داوا دەکەین هەر کێشەیەک هەیە؛ پێویستە لەسەر بنچینەی دەستووری عێراقی و یاسا بەرکارەکان چارەسەر بکرێت، نەک بە برسیکردنی چینی مامناوەند و مووچەخۆران تەواو بێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button