هه‌واڵ

بەغدا؛ بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەش درا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حوەزیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا.

 

ئەمڕۆ سێشەم، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

 

ئەنجوومەنی وەزیران بە مەرجی ڕادەستکردنی بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە مووچە بنێردرێت و کۆبوونەوەی لیژنەکانیش بەردەوام بێت.

 

بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەنیا خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش دەگرێتەوە و بۆ مانگەکانی دیکە پێویست بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

سه‌رنجێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button