هه‌واڵ
زیاتر لە دوو هەزار و ٤٩٠ پارچە زه‌ویی دیكه لە هەولێر تاپۆ كران

له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی تاپۆكردنی زه‌وییه كارته‌كان له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، دوو هەزار و ٤٩٠ پارچه زه‌ویی كارت له سنووری كەرتی ١١ی عارەب كەند لە هەولێر تاپۆ كران و وێنه‌ی تۆماریان ئاماده‌ن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، به‌پێی زانیاریی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌دی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ئێستا كاره‌كانی تاپۆكردنی دوو هەزار و ٤٩٠ كارتی زه‌وی له سنووری كەرتی ١١ی عارەب كەند لە هەولێر له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د تەواوكراون و وێنه‌ی تۆماریان (تاپۆ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان.


