نێچیرڤان بارزانی و سوودانی کۆبوونەوە

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند: “لە کۆبوونەوەیه‌کدا، خۆشحاڵییان بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوویان تاوتوێ کرد. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش و هەماهەنگی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بۆ قۆناغی داهاتووی وڵات”.
زیاتر هاتووە: “هه‌ردوولا جەختیان لەسەر پابەندیی بە دەستوور کردەوە وه‌ک بنه‌مایه‌کی سەرەکی بۆ پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گەرەنتیکردنی مافی هاووڵاتییان”.
سەرۆکایەتی هەرێم دەشڵێ: ”
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، دووپاتیان کرده‌وه کە پێویسته هه‌مووان پابەندی نەگۆڕە نیشتمانییه‌کان بن بۆ پاراستنی سەقامگیری و دیموکراسی و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی گەلی عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه”.



